دەربارەی ئێمە

پێشانگاى یوتێک (U-TECH) پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو زانکۆى نۆڵج و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێره‌, لەم پێشانگایە سەرجەم ئەو بیرۆكه و پرۆژانه‌ نمایش دەکرێن کە تەکنەلۆجیای سه‌رده‌می تێدا بەکار هاتووە لە هه‌ریه‌ك له‌ بوارەکانى (ئەندازیارى، زانست، تەندرووستى، ئابورى و هونەرى و ..هتد)، كه‌سانی خاوەن بیرۆکە (بەهرە شاراوەکان، شارەزایان، دەرچووان و فێرخوازان)ده‌بن و خەڵاتى گه‌وره‌ و سه‌رنجڕاكێش ئامادە کراوە بۆ براوه‌كان.

ئامانجی ئێمە، بەشداری ئه‌و فێرخواز و خاوەن پرۆژانه‌یه‌ کە خاوه‌ن بیرۆکەی پێشکەوتوون و داهێنانیان له‌ بواره‌كاندا كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌پاش پێشکەشكردنی پوخته‌یه‌كی بیرۆكه‌كه‌ بە سه‌رپه‌رشتیارانی پێشانگا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنەیەکی شارەزا و خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت و، له‌پاشان پڕۆژە ناوازه‌كان مافی به‌شداربوونیان له‌ پێشانگاكه‌ ده‌بێت، له‌كۆتاییشدا براوەكان دیاری دەکرێن.

خواستی پێشانگایە كه‌ پردێكی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوان (کۆمپانیا، خاوەنکار، وەبەرهێنەران و وەزارەتەکان) درووستبكات به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندن و وه‌ده‌رخستنی توانای گه‌نجانی وڵاتمان. جێی باسه‌ ئەم پێشبڕکێیە لە ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ (4 و 5ی ئایار، 2024) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وە وەک پلاتفۆرمێک ده‌بێته‌ خزمەتكاری بەهرەی گەنجان و نیشاندانیان به‌ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

یو تێك پلاتفۆرێكه‌ بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی بواری ئەکادیمی و پیشەسازی بەشداربن لەگەڵمان

ناو تۆمارکردن لە ١٥/٣ تا ١٥/٤ کراوە دەبێت.

٤ی ئایاری ٢٠٢٤ بۆ وەزارەتەکان وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان

٥ی ئایاری ٢٠٢٤ بۆ گشتی

خەڵات بۆ باشترین سێ پڕۆژە